کۆمەڵە ووتار
وەرگێڕانی لە فارسیەوە: #کەریم سۆفی#
چاپی یەکەم
هەولێر 2013
سێبەرەکانی ئەدەب ناونیشانی کتێبێکی قەبارە گەورەی 135 لاپەڕەییە کە ئەدیب و ڕۆژنامەنووس و وەرگێر کەریم سۆفی لە زمانی فارسیەوە بۆ زمانی کوردی وەرگیڕاوە و کۆمەڵە وتارێکی لە خۆ گرتووە کە دیاترینیان یەک ڕۆژ لە ژیانی تۆڵستۆی و کات و شێوازی نووسین لای تۆڵستۆی و بەلزاک و تاڵانچیانی کتێب و پەپوولە خەمناکەکانی خەیاڵ، جگە لەوەی لە بەرایی کتێبەکەیدا نووسیوویەتی درەختی ئەدەب بە هەموو لق و پۆپ و بەرهەم و جۆرەکانیەوە بەهەموو ڕەنگ و ڕووخسار و تامو بۆیەوە، ئەو درەختە باڵا بەرزە ڕەگ داکوتراوەی ناخی زەویەکە بە ئاو و هەوای هەست و نەستی قووڵایی مۆخی مرۆڤایەتی ئاو دەدرێت و لە گەردی بێ گەردی دڵ و دەروونی جۆشدراو بە گیانی پاکدا خۆراک هەڵدەمژێت بە تەرزگەلی ڕەنگا و ڕەنگ خۆی دەنوێنێت لق و پۆپ و گەڵای ڕەنگین و تەڕ و بڕی پەرش و بڵاو بە هەموو لایەکدا خۆی دەخاتە بەرچاوی زەین و تێڕوانینی دڵانی زیندوو، دڵانی تێنوو، دڵانی عاشق بە بنیادە نەمرەکانی هەبوون و...تد.
ئەدیب و ڕۆژنامەنووس و وەرگێر کەریم سۆفی جگە لەو بەرهەمە چەندین کتێب و چاپکراوی دیکەی هەیە کە لە ساڵانی ڕابردوو بە چاپی گەیاندوون،
پێگەی هەولێر. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,326