دواڕۆژ، #ئاکۆ حەمەد ڕابی#
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری #سۆران# ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا 60 کۆمپانیا گەشتیاریان هێناوەتە سۆران و ئوتێل و موتێلەکانیش لە سۆران توانای لەخۆگرتنی زیاتر لە 4 هەزار گەشتیاریان هەیە.
بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆران بە تایبەت هاوینەهەوارەکانی بێخاڵ، جوندیان، کانی ماران و گەلی عەلی بەگ جمەیان دێت لە گەشتیارو هەموو شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو سنورە پڕبوونە لە گەشتیار.
وتیشی کردنەوەی ڕێگای کەرکووک – هەولێریش کاریگەریی زۆری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی هاتنی ڕێژەی گەشتیاران، جگە لەوەش 60کۆمپانیا گەشتیاریان لە باشورو ناوەراستی عێراق هێناوەتە دەڤەری سۆران.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ئاماژە بەوەش دەکات کە لەماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا زیاتر لە 30 هەزار گەشتیارو سەردانیکەر ڕوویان کردۆتە دەڤەری سۆران ئەو ڕێژەیەش پێشبینی کراو بوو، چونکە زۆرترین شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی 80% کەوتونەتە دەڤەری سۆران.
باسی لەوەشکرد، ئوتێل و موتێل و ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران لە توانایاندایە جێگەی زیاتر لە 4کەس بکەنەوە بۆمەبەستی حەوانەوەو مانەوە لە شەودا.
وتیشی ئەو سێ شەوە هەموو ئوتێل و موتێل و خانوە گەشتیارییەکانی سۆران پڕ ببون لە گەشتیارو جێگەی مانەوە نەمابوو، ئەمەش بۆتە مایەی بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری ئەو دەڤەرە.[1]
#18-06-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,712
Escriba su comentario sobre este artículo!