نووسینی: #هاوژین مەلا ئەمین#
ئیبن ڕوشد وەک ئەوەی کە هەموو توێژینەوەکان دەربارەی ئەو دووپاتی دەکەنەوە، خاوەنی ڕێبازێکی عەقڵانی و باوەڕدار بووە بە توانای عەقڵ و لۆژیک و پابەندبوون بە بەرەنجامەکانیانەوە، ئەو خاوەنی عەقڵێکی بورهانیی ئارگومێنتساز و دژ بە سەفسەتە و تەنانەت بۆچوونی گرفتئامێزی عەقڵی بووە و هەر ئەمەشە یەک لە سەرچاوەکانی ناکۆکیی ئەو لەگەڵ غەزالیدا کە بە سەفسەتەگۆیی و میزۆسۆفیزم (دژایەتیی فەلسەفە) تۆمەتباری دەکات و هەر لێرەشەوە بانگەوازی قەدەغەکردنی تێز و بۆچوونە کەلامییە ئیشکالییەکان دەکات و باوەڕی وایە کە ناکۆکیی کەلامی و ئایینی زیانی گەورە بە ئاشتەوایی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەگەیەنن. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,373