موحەڕەم ئینجە، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەکەی (کریستیان ئامانپور) لە کەناڵی CNN International وتی ئەردۆغان تواناکان و کەلوپەلی دەوڵەت بەکاردێنێت بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن، بەڵام من دڵی هاوڵاتیان بەکاردێنێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، 210 هەزار کەس لە زیندانەکاندانی تورکیادان کە 80 هەزاریان خوێندکارن.
ئینجە لەوەڵامی پرسیارێکی ئامانپوردسا کە وتی مەبەستی چیە لە ئازادکردنی تویت، ئینجە وتی ئێستا لە تورکیا هەرکەسێک ڕەخنە لە ڕەجە تەیب ئەردۆغان بکرێت نیوەشەو پۆلیس هەڵدەکوتێتە سەر ماڵەکەی و دەستگیردەکرێت هەزاران کەس تا ئێستا بەهۆی نەیاریان لەگەڵ ئەردۆغاندا خراونەتە زیندانەوە.
کاندیدەکەی جەهەپە وتیشی لە ئێستادا نزیکەی 210 هەزار کەس لەزیندانەکاندان کە لەوانەش 80 هەزاریان خوێندکارە و بەهۆی ڕەخنەگرتنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زیندانی کراون، ئەگەر ئەو سەرکەوتن بەدەست بێنێت ڕەخنەگرتن ئازاد دەکات.
لەبارەی بەرنامەی هەڵبژاردنەکەشیەوە ئینجە ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژدا باری نائاسایی هەڵدەگرێت و گفتوگۆکان لەگەڵ ئەوروپا دەست پێدەکانەوە و ئیدارەی بانکی ناوەندی دەگێڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی و شەشافیەت لە ئابوریدا پەیڕەو دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ سیستمی پەرلەمانی.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد[1]
#23-06-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,737
Escriba su comentario sobre este artículo!