پڕۆفیسۆری دارایی گشتی یاریدەدەر: دکتۆر سەباح سابیر خۆشناو
ناوەندی چاپ و پەخش: #ناوەندی تەفسیر#
ساڵی چاپ: 2016
ئابووری دارایی پەیوەستە بە ڕۆڵی حکومەت و پەیوەندێکی زۆر بەهێز لەنێوانیاندا هەیە، هەروەها ئامرازی بەرجەستەکردنی ئامانجە هەڵقولاوەکانی فەلسەفەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی حکومەتە. ئامرازەکانی دارایی گشتی (باجەکان، ڕسوم، قەرزەکان، خەرجیەکان) لە ئێستادا بەکاردەهێنرێن بە ئاڕاستەی بەرجەستەکردنی ئامانجە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، وەکوو کاریگەریی لەسەر ئاستی دەرامەتی نەتەوەیی و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو نەهێشتنی جیاوازی کۆمەڵایەتی.
مەبەست لەم پەرتووکە:
1-پڕکردنەوەی کەلێنی زانستی لەم بوارە گرنگ و زیندووەدا سەبارەت بە قوتابییانی زانستەکانی ئابووری لەنێوەندە ئەکادیم و مەعریفی و زانستییەکان.
2-ئامادەکردنی قوتابییان بە بەخشینی زانیاری دەربارەی بابەتەکانی ئابووری بەگشتی و ئێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
3-ئامادەکردنی قوتابی بە لێکۆڵینەوە دەربارەی دیاردە داراییەکانی جیهان بە گشتی و ئێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
4-بەرجەستەکردنی ئامرازەکانی زانستی دارایی گشتی لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی کوردستانی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووریەکان لەم ڕوانگەوە. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 10,596
Escriba su comentario sobre este artículo!