بانگەوازێکی بەپەلە لە فیداراسیۆنی پەنابەران بۆ ئەو پەنابەرانی لەماوەی ساڵانی (2015 بۆ 2018) بەشێوەی زۆرەمڵی (دیپۆرت)ی عێراق و هەرێمی کوردستان کراونەتەوە تائیستا ناویان و بەڵگەنامەکانیان تۆمار نەکراون. پەلەبکەن لە تۆمار کردنی ناو و بەڵگەنامەکانیان بەتایبەتی ئەو پەنابەرانەی لەکاتی دیپۆرتکردنەوەیاندا بێ دۆکیومێنتی فەرمی و بە شێوەیەکی نایاسایی دیپۆرت کرابێتەوە یان ئەو پەنابەر لە گەڕانەوەیدا توشی دەستگیر کردن، سوکایەتی پێ کردن، لێکۆڵینەوەی ئەمنی، یاخود هەر جۆرێک لە مامەڵەی خراپ و نایاسایی بووبیێتەوە. هەروەها هەر کەیسێکی نا ئاسایی و زۆر جیاوازی هەبێت کە پێویست بە هاوکاریی بەپەلەی فیدراسیۆنی پەنابەران بکات.
پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوی خوارەوە:-
موبایل :- (07719671551 یان 07719641881) نۆرماڵ (0533204399)
ناونیشان: عێراق،هەرێمی کوردستان – پارێزگای سلێمانی گەڕەکی 101ی شۆڕش خانوی ژمارە (9) نزیک باخی گشتی
کاتەکانی کارکردن: یەک شەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر (09:00)ی بەیانی تا (14:00)ی دوانیوەڕۆ جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەمە.
وێبسایت:
www.ifir.info
#01-07-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,753
Escriba su comentario sobre este artículo!