نووسینی: دارا محەمەد عوسمان هەورامانی
چاپی یەکەم 2014
لە سەر ئەرکی بەڕێز #فاروق مەلا مستەفا# لە چاپ دراوە.
لە دێر زەمانەوە ناوچە سرووشتییەکان و بەتایبەت هەورامان خاوەنی ڕەسەنایەتی خۆیان چ لەڕووی داب و نەریتەوە چ لەڕووی کلتور و میوزیک و تەنانەت خواردن و زۆربەی عادات و تەقالیدەکان.
لێکۆڵینەوە لە هەریەکە لەمانە باس و خواسێکی تایبەتی دەوێت و گرنگیشە لە ئەمڕۆی ئێمەدا باس لەهەر ناوچە و دێهات و کونج و کەلەبەرێکی ئەم کوردستانە دڵڕفێنە بکەین
ئەوەی لەم کتێبەدا بوونی هەیە تەنها مێژووی مۆزیکی هەورامانە
ئەو میێژوو و کلتوورەجوانەی تەواوی مرۆڤایەتی کورد شانازی پێوەدەکات، مۆزیکی ئەوان لە ناخی سروشت و کەژوکێوەجوانەکانی ئەم نیشتیمانە شیرینە هەڵقوڵاون، گەر میوزیکیش نەبێت بەبەزمی چەپڵە مۆزیکێکی خۆڕشکی ڕەسەن دێننە بوون، کەدڵ و دەروون ئاوێتەی دەنگی کەو سەوزایی سروشت دەکات
مۆزیکی هەورامان و دەنگی هەورامان / چارەسەرێکی سروشتی و هێورکەرەوەی ئەو مێشک و دەمارانەیە، کەبەهۆی هاتنی مۆدێرنە و تێکەڵاوبوونی بە کلتووری ئێمە ماندووی کردووین [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,950
Escriba su comentario sobre este artículo!