هەرچەندە کە عومری خزرو جامی جەمت بوو
چونکە ئەمەلت زۆرە چ عومرێکی کەمت بوو
دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامات
ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نەدەمت بوو، نەدەمت بوو
نالی
واتا: ئەی مرۆڤ هەرچەندە بژیت و تەمەنی زۆر بەڕێبکەیت! هەر تەمەنت کورته و زوو دەبڕێتەوە.
وە هەرچەندە بە گومانی خۆت, خۆت بە پیاو باش بزانیت و لافی ئەوە لێبدەیت کە کەراماتت هەیە!
ڕۆژێک دێت (النَدَم)و پەشیمانی حاصل دەکەیت و (دەم)ت گۆناکات داکۆکی لە خۆت بکەیت و کات و (دەم)یش لە صاڵحی تۆ نیە و گومانە باشەکانت بە خۆت بە خراپی دەشکێنەوە بەسەرتدا.
نەدەمی یەکەم/ پەشیمانی کە وشەکە عەرەبیە(نَدَمَ)
دەمی دووەم/ دەم واتا زار.
دەمی سێیەم/ کات و سات.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,792
Escriba su comentario sobre este artículo!