ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری# 2015
1- هەرکات نێوانی ژەمەکاندا هەستت بە برسێتی کرد هەوڵبدە کەرەوز بیخۆ، ئەگەر نەبوو میوەی تازە بخۆ.
2- سوربە لەسەر خواردنی هەرسێ ژەمەکت وە ژەمی بەیانیانت بیرنەچێت، چونکە کاریگەری باشی هەیە بۆ تواندەوەی گەرمۆکەکانی لەش.
3- کاتێ بە تەلەفون قسە دەکەیت یان سەیری تەلەفیزیۆن دەکەیت هەوڵ بدە بەپێوە ڕاوەستی، وە ئەگەر توانیت بۆ گۆرینی کەناڵەکان کۆنتڕۆڵ بەکار مەهێنە.
4- بۆ سەرکەوتن هەوڵبدە (مصعد) بەکار مەهێنە، بە پلیکانەدا سەرکەوە.
5- ئهو بیرۆکەیە لە مێشکت دەربکە کە گوایە جگەرەکێشان کێشی لەش دادەبەزێنێت، بۆیە بە خێراترین کات وازی لێبێنە. وەچەند وەرزشێک بکە پاشان جیاوازی دەکەیت لە نێوان ڕەنگی پێستت هەروەها لەشولارت.
6- هەوڵبدە شەکر لە هیچ خواردن و خواردنەوەیەکدا بەکارمەهێنە، دەتوانیت شەکری میوە(جۆرە شەکرێکی تایبەتیە) بەکاربهێنیت.
7- شیری تایبەتی و پەنیری کەم چەوەری بخۆ.
8- ئەگەر لهو کەسانەیت حەزت بە خواردنەوەی شکولاتە و کاکاوە، ئەوا هەوڵبدە ئهو جۆرانەی بخۆیتەوە کە شەکر و مادەی بۆزیادکراویان تێدانییە.
9- ئاگاداربە خواردنی لە قوتونراو(معلبات) مەخۆ، چونکە ئهو مادانەی کەتێدایە ڕێگرن لە هەرسکردنی ئاسایی، بۆیە دەبنە مایەی قەڵەوی.
10- هەوڵبدە برنج و مەعەکەرونی زۆر کەم بخۆ، باشتر وایە مەعەکەرونی جۆری دروستکراو لە جۆ بەکار بهێنیت.
11- هەوڵبدە خۆت ڕابهێنیت نانی جۆ بخۆیت لەبری نانی گەنم، چونکە نانی جۆ (کەپەک) ی زۆرە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.
12- دەنکە و ناوکە شروشتیەکان بخۆ لە بری سوێرکراوەکان وەک(بادەم و هاوشێوەکانی)
13- ڕۆنی زەیتون بەکاربهێنە چونکە نابێتە هۆی بەرزبونەوەی چەوری خوێن (کۆڵسترۆل).
14- بەینی هەمو ژەمێک بۆ ژەمێکی ترت بەلایەنی کەمەوە با سێ سەعات بێت.
15- زۆر خوێ بەکار مەهێنە، سەرەڕای بەرزکردنەوەی فشاری خوێن دەشبێتە هۆی گلدانەوەی ئاو لە لەشدا.
16- شەش تا دە پەرداخ ئاو بخۆرەوە لە ڕژێکدا، چونکە لاشەت پاک دەکاتەوە لە چەوری و زەهرەکان.
17- بنێشت مەجاوە ئەگەر بێ شەکرەکانیش بێت. هەمیشە ژەمەکانت بە خواردنی زەڵاتە دەست پێبکە.
18- پێستی مریشک مەخۆ چونکە پڕە لە جەوری و هۆرمۆنەکان. خواردنی سورەوکراو بگۆڕە بە کوڵاو یا برژاو.
19- لەگەڵ پڕۆتینەکاندا هەرگیز لیمۆ مەخۆ چونکە دەبێت هۆی زیاد کردنی ڕژێنی (البیبسین) کە تایبەتە بە هەرس کردنی پڕۆتین.
20- کاتی درەنگی شه و نان مەخۆ بۆ ئەوەی گەدەت کاتی تەواوی هەبێت بۆ هەرسکردن پێش خەوتن.