بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی پارێزگای #هەولێر# ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان، پێنج وەبەرهێنەر دەستگیرکراون و سێ وەبەرهێنەری دیکە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە هەڵاتوون.
سامان عارەب، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ هاونیشتمانیان هەیە و خانوو و شوقەکانیان وەک پێویست تەواو نەکردووە، پێنج وەبەرهێنەر لە شاری هەولێر دەستگیرکراون و هەروەها چەند وەبەرهێنێکی دیکەش کە پابەندی مۆڵەتی وەبەرهێنان نەبوون، بە بڕیاری دادگا و فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون.
سامان عارەب ئاماژەی بەوەشکرد، سێ وەبەرهێن لە هەولێرەوە بەرەو باشووری عێراق و دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵاتوون، حکومەتی عێراق و پۆلیسی ئینتەرپۆل ئاگادارکراونەتەوە بۆ دەستگیرکردنیان. ئەوانەشی کە دەستگیرکراون لە زیندانن و چاوەڕوانی ڕۆژی دادگایی کردنن.[1]
#26-07-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,081