دواڕۆژ، زریان محەمەد
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت، لەئێستادا توانای تەواویان هەیە بۆ پڕکردنەوەی خواستی بازاڕ لە گۆشتی سپی و لێشیان زیادە.
نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بەدواڕۆژی وت سەرجەم کێڵگە پەلەوەرییەکان لەماوەی 60 ڕۆژدا نزیکەی 7 ملیۆن جوچک لە پارێزگای #سلێمانی# دەخرێتە ناو کێڵگەکان، کە توانای خۆیانە، بێجگە لەو 70 پرۆژە ناڕەسمیانەی هەیە، ئەگەر ئەوانیشی لەگەڵ بێت، نزیکەی 10 ملیۆن جوچک دەبێت.
وتیشی بەو ڕێژە بەرهەمهێنانە خستنە بازاڕی گۆشتی مریشک زۆر زیاد دەبێت و پێویستمان بە هاوردەی مریشکی بەستو لە دەرەوە نابێت.
ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا زیاد لە پێویستی ناوخۆ لە کێڵگە پەلەوەریەکانماندا مریشک بەرهەم دێت، بەڵام بەداخەوە هاوردەی مریشکی بەستوو بەردەوامە، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی بەرهەمی ناوخۆی دروستکردووە.
بە پێی ئامارەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەفەرمی 683 کێڵگەی بەرهەمهێنانی مریشکی زیندوو هەیە.[1]
#30-07-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,411
Escriba su comentario sobre este artículo!