دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لە گوندی ساڵح ئاغای نزیک #کەلار# لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای #گەرمیان#ەوە وێستگەیەکی گۆڕینی کارەبا 33/11 کەی ڤی دادەنرێت، لە ڕێگەوەیەوە کارەبای ژمارەیەک گوندی سنوورەکە دابین دەبێت و فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبای شاری کەلاریش کەم دەبێتەوە.
حازم کەریم، بەرێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بەمەبەستی بەرزکردنەوەی تونای گوستنەوەی تۆڕەکانی کارەباو زیاتر و باشترکردنی ڕەوشی گواستنەوەی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان وێستگەیەکی گۆڕینی 33/11 کەی ڤی کارەبای لەگوندی صالح ئاغا دادەمەزرێنێت.
راشیگەیاند، ئه و پرۆژەیە وێستگەی گۆڕینی کارەبای موبایلە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەئیشپێکردنی دەتوانرێت سێ فیدەری لێوە دەربکرێت
کە توانی گواستنەوەی 15 مێگاوات کارەبا هەیە و بەوەش کێشەی کەمی ڤۆڵتیەی کارەبای گوندەکانی شارەدێی قۆرەتو چارەسەر دەبێت.
حازم کەریم، باسی لەوەشکرد، بەدانانی ئه و وێستگەیە فشاری سەرفیدەرەکانی کارەبای کەلار کەمدەبێتەوە، ئه و فیدەرانەی لە وێستگەکانی کەلارەوە کارەبای بۆ گوندەکانی سنوری ساڵح ئاغا دابین دەکرد، لەپاش ئیشپێکردنی وێستگەکە لە وێستگە نوێیەکەوە کارەبا وەریدەگرن و کێشەی کەمی ڤۆڵتیەیان چارەسەر دەبێت.[1]
#13-08-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,618
Escriba su comentario sobre este artículo!