دواڕۆژ، #ئاوارە حەمید#
بەهۆی دابەزینی نرخی تمەنەوە، هاووڵاتیان بۆ گەشتکردن ڕوو لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانیش دەڵێت هیچ بڕیارێک نییە بۆ وەستاندنی بازرگانی لەگەڵ ئێران و ئاستی بازرگانیش لەئێستادا بەراورد بە ڕابردوو زیاتر بووە.
عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژ ڕاگەیاند پاش ئەو گەمارۆیەی ئەمریکا خستویەتیە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران تاوەکو ئێستا لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوەو بەغداش هیچ بڕیارێکی لەو بارەوە نەداوە، بۆیە ئاستی بازرگانی لەئێستادا بەراورد بە ڕابردوو زیاتر بووە.
باسی لەوەشکرد، هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە کەلوپەلی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ ئێران بەردەوامە و لە خاڵە سنوریەکان گەرموگوڕی زیاتر هەیە بەراورد بە ڕابردوو، بەهۆی دابەزینی نرخی تەمەن بەرامبەر دۆلار.
وتیشی لە ئێستادا هاووڵاتیان ڕوو لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن بۆ گەشتکردن و ڕۆژانە سێ هەزار کەس سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن و بەردەوامیشی هەیە.[1]
#15-08-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,422
Escriba su comentario sobre este artículo!