کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی، ئاشکرایدەکات، لە ئەمساڵدا بەبڕی 125 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیش لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخابوور و #تەقتەق# و بنەباوێ گەیشووەتە زیاتر لە 118 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لە بارەی ئاستی بەرهەمهێنان و قازانج و وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2018، کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی ئاماژەی بەوەکردوە، تا کۆتایی ئەمساڵ بە بڕی (95 تا 125) ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کێڵگەی پێشخابوور یانزدە بیرە نەوتیان لەبەردەستدایەو هەڵکۆڵینی ئەو بیرانە ئێستا دەستیپێکردووه و هەشت لەو بیرە نەوتانەش بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەوابن و پاشان قۆناغی بەرهەمهێنان دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، داهاتی ساڵانەی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی 85% زیادی کردووە و هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ ڕێککەوتنیان لە ساڵی 2017 لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت کە تێکڕای ئەو ماوەیە 71 دۆلار بووە.
گەنەل ئینێرجی ڕاشیگەیاندوە خەرجییە گشتی و ئیدارییەکانی کۆمپانیاکە دابەزیوە بۆ 11.8 ملیۆن دۆلار، واتە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیل نەوتێک کۆمپانیاکە تەنیا 2 دۆلاری خەرج کردووە.
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی کۆمپانیایەکی نیوە تورکی نیوە بەریتانییە و ماوەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان کار دەکات کاری هەڵکەندن و دەرهێنانی نەوت دەکات، کۆمپانیاکە خاوەنی 25% پشکەکانی دەرهێنانی نەوتە لە هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پیشخابوور لەگەڵ کۆمپانیای DNO، کەخاوەنی 55% قازانجی پشکەکانی بلۆکی تاوکێی و پیشخابووره و حکومەتی هەرێمش خاوەنی لە 20% پشکەکانە.[1]
#16-08-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,393
Escriba su comentario sobre este artículo!