یەکێک لە ئەفسەرەکانی سوپای ئێراق بووە، لەکاتی دروستبوونی #کۆماری کوردستان# لە #مەهاباد# و ڕیکخستنی سوپای یەکگرتووی کوردیدا لەگەڵ 4 ئەفسەری تر، پەیوەندی بە سوپای کوردستانەوە دەکەن. بە شێوەی چوار ئەفسەرەکە، #مستەفا خۆشناو#، #خەیڕوڵڵا عەبدولکەریم#، #محەمەد قودسی# و #عیزەت عەبدولعەزیز#، سزای مەرگی بەسەر دادەسەپا، بەلام خۆی بەدەستەوە نەدا و بە قاچاغی ژیا، تا ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتیی، لە دەشتی کۆیە مایەوە. ژنی بەکر حەوێزی، خوشکی (مام #جەلال تاڵەبانی#) بوو.مستەفا خۆشناو برای (#هیچ تەنی#) بەکر حەوێزی بوو. هیچ تەنی چیە؟. مستەفا خۆشناو لە ساڵانی سەفەربەرلک، یان سەردەمی قات و قڕی شەڕی یەکەمی جیهانی، بە هەتیوی لە دایکێکی هەژار، لە #بێتواتە# لەدایک بووە. دایکی هەڵی دەگرێت و دێتە کۆیە. لەوێ لەبەردەم کۆسپی ماڵی حەوێزی فڕێی دەدات، بەڵکو هەڵیبگرنەوە و لە مەرگ ڕزگاری بکەن. ئەو لەو ماڵە و لەگەڵ بەکر پێکەوە دەخرێنە بەر خوێندن و پێکەوەش وەک برا گەورە دەبن. پێکەوەش دەچنە کۆڵێژی سەربازی و دەبنە ئەفسەری سوپا.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,881
Escriba su comentario sobre este artículo!