ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) لەبارەی چالاکییەکانی ڕۆژی 30ی ئاب و 1ی ئەیلولی 2018ەوە لە شەرا، شێراوا و ناوەندی #عەفرین# لە دژی گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگە، ڕۆژی 30ی ئابی 2018 تاوەکو 1ی ئەیلویلی 2018 #شەڕڤان#ان 3 چالاکیی جیاجیایان لە عەفرین لەدژی چەتە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە لەو چالاکییانەدا گورزی قورس لە چەتەکان و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دراوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگە
یەکینەیەکەمان ڕۆژی 30ی ئابی 2018 لە نێوان گوندی قتمە و قەستەڵ جندۆ لە ناوچەی شەرای عەفرین بۆسەیەکیان بۆ گروپەکێک لە چەتەکانی گروپی عاسیفە شیمال دانا. لەو چالاکییەدا چەندین چەتە کوژران و بریندار بوون، بەڵام بە ڕوونی ژمارەی چەتە کوژراو و بریندارەکان دیار نییە.
رۆژی 31ی ئابی 2018 یەکینەیەکی ترمان لە دژی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە ناوچەی شێراوا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا 3 چەتە کوژران و 3 چەتەی تریش بریندار بوون.
هەروەها ڕۆژی 1ی ئەیلولی 2018 لە ناوەندی عەفرین لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی چالاکییەک ئەنجامدرا. چالاکییەکە لە دژی گروپێک چەتە بوو کە لە دەورییەدا بوون. بەهۆی ئەو چالاکییەوە 3 چەتە کوژران و 3 چەتەی تریش بریندار بوون.[1]
#02-09-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5,870
Escriba su comentario sobre este artículo!