ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی مانگی ئابی #شەڕڤان#انی یەپەگە و #یەپەژە#ی لە ڕۆژاڤا و باکووری سووریا ئاشکرا کرد.
یەپەگە ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا 57 چەتە و سەربازی تورکیا کوژراون و 40 چەتە و سەربازیش بریندار بوون.
دەقی ڕاگەیەنراوی یەپەگە:
(لە مانگی ئابدا، لە سەرانسەری ڕۆژاڤا و باکووری سووریا هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن لە هەموو شوێنێک لە کاتی پێویستدا بە ئەرکی پاراستنی خاک، گەلی هەرێمەکە و دەستکەوتەکانی شۆڕش هەستاون و بەرپرسیارەتیی خۆیان جێبەجێ کردووە. هەروەها هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لە بەرانبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە ئاستێکی چالاک و کاریگەردا بەردەوامییان بە چالاکییەکانی خۆیان داوە. بە گوێرەی ئەمە ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی مانگی ئاب وەهایە:
لە دژی هێزەکانی داگیرکەر 18 چالاکی ئەنجامدران
هێزەکانمان لە بەرانبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانی، 18 چالاکیی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی چالاکییەکانی نیشانەشکێنی، هەڵکوتانەسەر، کەمین دانان و هێرشبردندا، 57 چەتە و سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران (لەنێویاندا 7 سەرباز و 2 سەرچەتە هەن)، هەروەها 40 چەته و سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر بریندار بوون. لەم چالاکییانەدا دەستبەسەر 5 چەکی جۆری AK-47، 2 دەمانچە و چەندین بەڵگەنامەی سەربازیدا گیرا. هەروەها 4 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 3 ماتۆڕ تێکشکێنران و گورز لە 2 ئۆتۆمبێلی سەربازیش درا. ئەنجامی چالاکییەک ڕوون نەبوویەوە. سوپای تورکیای داگیرکەر 4 جار لە هەرێمی #عەفرین# ئۆپەراسیۆنی بەرفرەوانی بە بەشداری هەزاران چەتە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دا. هەموو ئۆپەراسیۆنەکان لە ماوەیەکی کورتدا بەبێ ئەنجام پاشەکشەیان کرد. سوپای تورکیای داگیرکەر 2 جار سنووری ڕۆژاڤای پێشێل کرد و ڕاستەوخۆ لە ناوچەی سەرێکانی هاوڵاتیانی سیڤیلی کردە ئامانج. لە ئەنجامی هەردوو هێرشەکانی سوپای داگیرکەردا 2 هاوڵاتیی سیڤیل بریندار بوون. هێزەکانمان یەکسەر بە هەمان شێوە وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.
6 هاوڕێمان شەهید بوون
لە ماوەی مانگی ئابدا بەگشتی 6 هاوڕێمان شەهید بوون کە 2 هاوڕێمان لە ئەنجامی بەرخۆدان دژی داگیرکاری لە عەفرین، هەروەها 4 هاوڕێمان لە ئەنجامی نەخۆشی و ڕووداوی هاتووچۆدا شەهید بوون. ئێمە وەک هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە کە لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و لە دژی ئه و کەسانەی لە هێرشدان دژی دەستکەوتەکانی شۆڕش کە بە قوربانیی گەورە بەدەستهێنراون، بە شێوەیەکی کاریگەر بەردەوام دەبین لە تێکۆشان و چالاکییەکانمان.)[1]
#03-09-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,826
Escriba su comentario sobre este artículo!