دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا لە سنووری شارۆچکەی #پێنجوێن# 29 تۆمەتبار دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکی کڵاشینکۆفدا گیراوە.
بەشی پۆلیسی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئەیلول بڵاویکردوەتەوە تیایدا هاتووە: لە ڕێکەوتنی 9/1 تا 2018/9/6 لە سنووری قەزاکە و دەوروبەری 29 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بەپێی مادەکانی (31 و 405)ی یاسای سزادانی عێراقی و، ماددەکانی (11)ی چەک و (432 و 413 و 452 و 23)ی هاتوچۆ.
ئاماژە بەوەشکراوە: توانراویشە دەستبگیرێت بەسەر چوار کڵاشینکۆف و 11 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر.
پۆلیسی پێنجوێن هاوڵاتیانی قەزاکە دڵنیادەکاتەوە، هێزەکانیان بەردەوام لە ئامادەباشیدان و مەفرەزەکانیان لەسەرجەم شەقام و کۆڵانەکانی قەزاکە بوونیان هەیە لەپێناو ئارامی و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.[1]
#06-09-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,858