نووسینی: جۆن جەی میرشەمیر
وەرگێڕانی: فاروق جەمیل
(چاپی یەکەم 2018)
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە
بێگومان زۆرێک لە مرۆڤەکان ناوبەناو درۆ دەکەن، بەڵام هەموو لایەکیش پێیان وایە درۆ تۆمەتێکی ترسناکە، هەمیشە خەڵکی دوودڵن لەوەی بەسەر کەسێکی دیکەدا بیسەپێنن، بۆیە زمانێکی سووکتر بۆ دەربڕینی ئەوە بەکاردەهێنن، ئەمە لەناو سیاسەتی نێودەوڵەتییدا گەلێک باوە، بۆ نموونە کاتێک جۆن کیری لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای ساڵی 2004دا نەیتوانی جۆرج بۆش بە درۆزن وەسف بکات، هەربۆیە لەبری ئەوە دەستەواژەیەکی سووکتری بەکارهێنا و گوتی ئەو شکستی خواردوە لە گوتنی ڕاستییەکان دەربارەی عێراق... بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی درۆکردن شتێکی ئابڕووبەرانەیە خەڵک حەز دەکەن قسەی لەسەر بکەن و کۆدەکانی بخوێننەوە لەناو سیاسەتی نێودەوڵەتییدا. کتێبەکە سەرەتا بە لێکۆڵینەوە لە چەمکی درۆ دەستی پێکردوە و دەیەوێت سەرەتا خوێنەر ئاشنا بکات کە خودی درۆ چییە، پاشان دێتە سەر باسی لیستێک لە درۆی نێودەوڵەتی کە لەنێو وڵاتاندا باوە، پاشان پرسی درۆ دەبەستێتەوە بە پەردەپۆشکردنە ستراتیژییەکان و ئەفسانە نەتەوەییەکانەوە.
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,791
Escriba su comentario sobre este artículo!