سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19/9/2018 لە شاری #سلێمانی#، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر بەپێی بەرنامەی دیاریکراوی کۆبوونەوەکە، باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و کوردستان کرا.
سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمەبەستنی یەکخستنەوەی هێز و تواناکان و پاراستنی بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و خەڵکی کوردستان، پێشوازی لە نامەکەی د. #بەرهەم ساڵح# کرد بۆ هاتنەوه و یەکگرتنەوەی خۆی و هەڤاڵەکانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
دواتر ئەنجومەنی سەرکردایەتی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵحی وەکو کاندیدی ی.ن.ک دەستنیشان کرد بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.
سەرکردایەتی یەکێتی دڵنیایە یەکێتی ڕیزەکانی گەلی کورد دەستەبەری پاراستنی ئەزموون و دەستکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان.[1]
#19-09-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,314
Escriba su comentario sobre este artículo!