لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی #سلێمانی#، ئاماری کارو چالاکیەکانی مانگی ڕابردووی بڵاودەکاتەوە، بەپێی یاساو ڕیێنماییەکان هەر شویێنک پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن نەبووبێت، ڕووبەرووی سزای ماددی و یاسایی کراونەتەوە.
بەپێی ئاماری مانگی ئەیلول (9) 2018، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی (3.275) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەکان ئەنجامداوە، لەکۆی ئه و سەردانانەشدا بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەکانەوە (518) شوێن ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و ڕێنماییەکان بن، (276) شوێنیش سزای ماددی دراون هەروەها بەهۆی بەردەوام بوون لەسەر سەرپێچی (9) شوێن داخراون.
لە ئاماری لیژنە هاوبەشەکاندا هاتووە، لەمانگی ئەیلولی 2018، زیاتر (93) تۆن مەواد و خۆراکی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون.
هەروەها؛ کۆی گشتی پارەی غەرامەکراویش بریتییە لە (33) ملیۆن و(625) هەزار دینارە و پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
بەپێی ئه و ڕێنماییانەی لیژنە هاوبەشەکان کاری پێ دەکەن هەرشویێنێکی کارکردن پابەند مەرجەکانی تەندروستی ڤێتێرنەری و بازرگانی نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت و لەحاڵەتی دووبارەکردنەوەی سەرپێچیەکاندا دادەخرێن و پاشان ڕووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.
PUKmedia ڕاگەیاندنی قائیمقامێتی سلێمانی[1]
#07-10-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,563
Escriba su comentario sobre este artículo!