بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە خاتوو #نادیە موراد# دەکەین. هەر وەک چۆن هەمیشە کار و چالاکییەکانی، مایەی شانازی و خۆشحاڵیی ئێمە بوون، پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیش بە خاتوو نادیا مایەی شانازی و خۆشحاڵیی ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستانە.
هیوادارین ئەم خەڵاتە هەندێ دڵنەواییی خاتوو نادیا بداتەوە له و هەموو ئازار و مەینەتیانەی بەسەر خۆی و خانەوادەکەیدا هاتووە، هەروەها دڵنەواییی خوشک و برایانی ئێزدی بداتەوە له و کارەساتەی بەسەریاندا هات، چونکە ئەم خەڵاتە تەنیا بۆ تاقە کەسێک نییە، بەڵکوو بۆ خۆڕاگری و قوربانییەکانی ئێزدییان و تەواوی گەلی کوردستانە.
خاتوو نادیا موراد کە سیمبولی قوربانییەکانی ئێزدییان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڵگری پەیامی ئاشتی و مرۆڤایەتییە لە جیهاندا، هەمیشە لە کار و چالاکییە مرۆییەکانیدا پشتگیریی تەواوی ئێمەی هەبووە و دەبێت. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و دووبارە پیرۆزبایی لێدەکەین.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆک وەەزیرانی هەرێمی کوردستان
#05-10-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,806
Escriba su comentario sobre este artículo!