لە شاری #سەردەشت# گرفتی فڕێدانی زبڵ و خاشاک چارەسەرنەکراوە، ئەوەش خەڵکی شارەکەی بێزارکردووە. هاونیشتمانییان هۆکارەکەی بۆ بێ پلانی بەرپرسانی شارەوانی دەگێڕنەوە کە زبڵەکان لە دەوروبەری شار فڕێدەدەن، ئەوەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
لە سەردەشت ڕۆژانە زیاتر لە 50 تۆن زبڵ بەرهەمدێت. لە شارێکی 42 هەزار کەسیدا، واتە هەر کەس زیاتر لە یەک کیلۆ زبڵ بەرهەمدەهێنێت. زیاتر لە ئاستی ستانداردی جیهانی کە 700 گرام بۆ هەر کەسێک لە ڕۆژێکدایە.
شوێنی لەنێوبردنی زبڵی سەردەشت نەگونجاوە. مەودایەکی چەند سەد مەتری لەگەڵ شاردا هەیە. ئەوە وایکردووە بۆنەکەی ژیانی لە هەندێ لە گەڕەکەکانی شاردا تاڵبکات. بەڵام مەترسی لەوە گەورەتر لەگەڵ بارینی بەفر و بارانەکاندا دەستپێدەکات. شوێنی فڕێدانی زبڵی شار لە شوێنێک لە سەرەوەی بەنداوی سەردەشتە. ئاوی خواردنەوەی سەردەشت لەم بەنداوە دابیندەبێت. بە دەستپێکردنی باران و بەفر چۆڕاوەی پیسی ئەو زبڵە هەموو دەچێتە نێو بەنداوی سەردەشتەوە.
کارگرووپی کۆنترۆڵی لەنێوبردنی پاشماوەی #ورمێ# بڕیاریداوە، تاوەکو دوو مانگی دیکە پێداچوونەوە بە شوێنی فڕێدانی زبڵی سەردەشتدا بکات و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی دیکە بدات. هەڵبەت ژینگەپارێزان ئەوە بە ڕێگەچارە نازانن.[1]
#11-10-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,548
Escriba su comentario sobre este artículo!