نووسینی: بۆریس ڤاسیلیڤ
وەرگێڕی فارسی: گامایون
وەرگێڕان: ڕێباز مستەفا و زرار جۆڵا
چاپی یەکەم2003 سلێمانی
چاپی دووەم: 2016 سلێمانی- ناوەندی توێژینەوەی ئەدەبیی عەبدولڕەحمان زەبیحی
ئەم ڕۆمانە باس لە قارەمانێتی و گیانبازیی ژنانی ڕووس دەکات لە بەرگری و پاراستنی نیشتمانەکەیان..
بۆریس ڤاسیلێڤ ڕۆماننوسی ڕووس چیرۆکی کۆمەڵە سەربازێکی ژن و عەریفێکی پیاو بە ناوی عەریف واسکۆف لە چالاکیێکی قارەمانانەی خوێناوی لەدژی سەربازانی ئەڵمانی دەگێڕێتەوە و ئازایەتی و دڵسۆزی ئەو چەند سەربازەی زۆر بە جوانی وێنا کردووە..
ڕۆمانەکە دوو جار کراوەتە فیلم و فیلمەکەش چەندین خەڵاتی گەورەی جیهانی وەرگرتووە.
ئەم بەرهەمە بە هاوکاری برا و هاوڕێی تەمەنم ڕەوان شاد کاک زرار جۆڵا وەرگێڕدراوە و لەلایەن خوێنەرانی خۆشەویستەوە پێشوازێیکی گەرمی لێ کراوە.
هیوادارم بەم وەرگێڕانە کە خۆشم زۆر بە دڵمە بمانتوانی بێت خزمەتێک بە خوێنەرانی هێژا بکەین. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,872
Escriba su comentario sobre este artículo!