پەیام عەزیزیی (پیام عزیزی) لە دایکنووی ساڵی 1975 لە #کرماشان#، گۆرانیبێژی گۆرانییە عیرفانییەکان، دۆکتۆرای هونەر و قاری قورئان. پەیام بەر لە گۆرانی گوتن، قورئان خوێن بووە و پلەی یەکەمی هەبووە لە خوێندنی قورئاندا. ئەو بە هۆی ئاشنایی دەگەڵ محەمەد جەلیل عەندەلیبی هاتە نێو دنیای مۆسیقای عیرفانییەوە؛ یەکەمین ئالبوومی پەیام بە ناوی با قدسیان ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، و لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا و ئەفریقا لایەنگری لێ کرا. پەیام، مۆسیقای ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان پێکەوە تێکەڵ دەکات و سەبک و ستایلێکی تایبەت بەخۆی هەیە. هاوکاری ئەو لەگەڵ سامی یوسف و خوێندنی ئاهەنگی یارسول الله یا شای مەدینە زیاتر پەیامی ناساند.
پەیام هاوکاریی هەبووە لەگەڵ هونەرمەندان: کامکارەکان، عەندەلیبی، موجتەبا میرزادە و ڕەزا سادقی و جارانیش دەگەڵ مورتەزا پاشاییدا پەیام خاوەنی 7 ئالبوومی مۆسیقایە. ئەو تا ئێستا چەندین خەڵاتی ئێرانیی و نێودەوڵەتی وەرگرتووە و لە ناویاندا خەڵاتی وەزیری فەرهەنگی کۆماری ئوستیای باکووری ڕووسیە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 868