گوتەبێژی پۆلیسی #هەولێر# ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 100 کەس لەسەر مامەڵەکردن بە دراوی ساختە دەستگیرکراون، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر دینار، دۆلار و یۆرۆی ساختەکراو.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند لەسەرەتای ئەمساڵەوە هێزەکانی پۆلیسی هەولێر بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش دەستیان گرتووە بەسەر بڕە پارەیەکی زۆری ساختەکراو. بەگشتی لە 11 مانگی ڕابردوودا دەستگیراوە بەسەر 88 ملیۆن دینار، چوار ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، هەروەها زیاتر لە 800 هەزار یۆرۆی ساختەکراو.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی مامەڵەکردن بەو دراوە ساختانە زیاتر لە 20 سکاڵا و داوای یاسایی تۆمارکراون، گوتیشی لەسەر ئەو دراوە ساختانە زیاتر لە 100 کەس دەستگیراکراون کە بەشێکیان لە دادگا کەیسەکانیان یەکلایی کراوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەی ئێستا ئامێری ئاشکراکردنی دراوی ساختە لە بازاڕەکاندا زۆرە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە بەتەواوەتی ڕێگەبگیرێت لە بڵاوبوونەوەی دراوی ساختەکراو.[1]
#06-11-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,844
Escriba su comentario sobre este artículo!