نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ڕێکخراوی #داعش# زیاتر لە 200 گۆڕی بەکۆمەڵی لە عێراق لە دوای خۆی جێهێشتووە، کە زیاتر لە 12 هەزار تەرمی خەڵکی مەدەنییان تێدایە.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)، ئەمڕۆ (سێشەممە، 6-11-2016) ڕایگەیاند ڕێکخراوی داعش 202 گۆڕی بەکۆمەڵی لە عێراق لە دوای خۆی جێهێشتووە، کە زیاتر لە 12 هەزار تەرمی خەڵکی مەدەنیان تێدایە و دەکرێت ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە وەکو بەڵگەی تاوانی جەنگ سوودیان لێ ببیندرێت.
بەپێی زانیارییەکانی یونامی، گۆڕەکان لە ڕۆژهەڵات و باکووری عێراق دۆزراوەنەتەوە، مێژووەکەیان بۆ ساڵانی 2014 تاوەکو 2017 دەگەڕێتەوە، واتا بۆ ئەوکاتانەی داعش لە ناوچەکە بووە.
یونامی ڕاشیگەیاندووە ڕەنگە لە مانگەکانی داهاتوودا، گۆڕی دیکەی بەکۆمەڵ بدۆزرێنەوە، داواش لە حکومەتی عێراق دەکات پارێزگاری لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان بکات، هەڵیانبداتەوە تاوەکو بتوانێت نیشانی خانەوادەی قوربانییەکانی بدات.
لە کۆی ئەو 202 گۆڕە بەکۆمەڵەی لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە: تەنیا 28 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە، کە هەزار و 258 تەرمیان تێدابووە. نیوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە پارێزگای نەینەوان، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دیکەش لە پارێزگاکانی #کەرکووک#، سەلاحەدین و ئەنبارن.[1]
#06-11-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,789
Escriba su comentario sobre este artículo!