ئیدارەی خۆجێیی #شنگال# دەڵێ، کەس هاوکار نییە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و حکومەتی عێراقیش بە ئەرکی خۆی هەڵنەستاوە بەرامبەر قەزاکە، لەبەرئەوەش 85%ی خەڵکی نەگەڕاونەتەوە قەزاکە.
مەحما خەلیل، قایقمامی شنگال، لە میانی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی تۆڕی میدیایی ڕووداو، لەبارەی دۆخی شارۆچکەی شنگال لەڕووی ئاوەدانکردنەوە ڕاگەیاند: زیاتر لە 16 هەزار خانووی خەڵکی شنگال وێرانبوونە، تاوەکو ئێستا کەس خۆی لێنەکردووە بە خاوەن، ئێمە سوپاسی هەرکەسێک دەکەین کە توانیویەتی هاوکاری ئێمە بکات.
مەحما خەلیل، دەڵێت: ڕێز لە خەڵکی شنگال، هێزی ناشەرعی لە شنگال و ڕەفتارەکانیان وایکردووە 85%ی خەڵکی شنگال ناگەڕێنەوە قەزاکە، هێشتا خەڵکی شنگال چاوەڕێی جینۆسیادە، زیاتر لە 70 گۆڕی بە کۆمەڵ لە شنگال هەیە، زیاتر لە 3 هەزار دایک و خوشکی ئێمە لەدەستی #داعش#ن، سوپاس بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 3 هەزار و 350 کەسی ڕزگارکردووە.
قایقمامی شنگال، دەشڵێت، سەرەڕای بڕیاری پەرلەمانی عێراق کە شنگالی وەکو ناوچەیەکی وێرانبووی دەستی داعش ناساندووە، بەڵام حکومەتی عێراق کەمتەرخەمییەکی زۆری لەلایەنی مرۆیی و نیشتمانییەوە پێوەدیارە، ڕێز لە بڕیارەکانی خۆی ناگرێت.[1]
#05-12-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,960
Escriba su comentario sobre este artículo!