سەبارەت بە دۆسیەی تۆمەتبار (ه م ا) کە لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باسدەکرێت، ئەم خاڵانە دەخەینە بەرچاوی ڕای گشتی:
1) تۆمەتبار دوای ئەوەی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی #سلێمانی# دەستگیرکراوە و کەسوکاریشی ئاگاداری دەستگیرکرنی و کاتی هێنانی بۆ بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەبوون و خۆشیان لە دادگا ئامادەبوون.
2) هەرکاتێک بە بەڵگەنامەی فەرمیی بۆ دادگا سەلمێنرا کە تەمەنی خوار هەژدە ساڵە، هەواڵەی دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانان دەکرێت بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەپێی یاسا.
3) دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە دادگا بەپێی بەڵگە یاساییەکانی دەخرێنە بەردەستی بڕیاردەدات بە ئازادکردنی یان هەواڵەکردنی بۆ دادگای تایبەتمەند.
4) دادگا پارێزەری ڕێز و شکۆی هەموو مرۆڤێکە و بەهیچ شێوەیەک لەبەردەم دادگا بێڕێزی و مامەڵەی نادروست لەگەڵ هیچ کەسێک ناکرێت، تەنانەت تۆمەتباریش ڕێز و کەرامەتی پارێزراوە و تەنها بەپێی یاسا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت تا یەکلابوونەوەی دۆسیەکەی.
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
#11-12-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,546
Escriba su comentario sobre este artículo!