بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمی سامانی ماسی، لەسەر بودجەی پارێزگای #سلێمانی#، 125 هەزار پەنجەماسی بۆ هەرسێ بەنداوی ئاوەسپی لە #کفری#، دووکان و #دەربەندیخان# دابین دەکرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەم کارە بەهەماهەنگی هەموو فەرمانگە پەیوەندییدارەکان کراوە، پێشتر 50 هەزار پەنجەماسیمان بۆ ئاوەسپی دابینکرد، ئەمڕۆش 40 هەزار بۆ دوکان و چەند ڕۆژی داهاتووش 35 هەزار بۆ بەنداوی دەربەندیخان دەبەین.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پسپۆران و مامۆستایانی زانکۆ کرد کە هاوکار و هەئاهەنگیان بوون بۆ سەرخستنی ئه و پرۆژەیە.
بۆ ئەوەی سامانی ماسیش کەم نەکات، پێویستە ساڵانە ژمارەیەک پەنجەماسی بکرێتە ناو ئاوی دەریاچه و بەنداوەکانەوە.[1]
#29-12-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,497
Escriba su comentario sobre este artículo!