ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماری ساڵی 2018ی ئاشکرا کرد.
دەقی ڕاگەیەنراوی یەپەگە:
گەلانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا کە بە ئامانجی پاراستنی بەها کولتوورییەکانی مرۆڤایەتی، بە خۆڕێکخستن پێشەنگایەتیی تێکۆشینە شۆڕشگێڕییەکانیان کرد و لەپێناو جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە مێژووییەدا لەگەڵ هەزاران #شەڕڤان#ی عەگید بەشدارییان کرد لە شەڕێکی سەخت. ئەمڕۆ بەرخۆدانی قارەمانانە کە لە باکووری سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، باری ئەم بەهایانە هەڵدەگرێت. هەر وەک چۆن لە بەرانبەر ڕێکخراوی تێرۆریستیی #داعش# بەرخۆدانیان کرد، لە بەرانبەر سوپای تورکی داگیرکەریش کە هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی گەلەکەمان، بەرخۆدانێکی بێ وێنە دەکرێت.
ئەمڕۆ بەرخۆدانەکەمان بووەتە شەڕێکی گەورە کە سەدان شەڕڤانی ئینتەرناسیۆنالی لەخۆگرتووە کە بە بەهامرۆڤایەتییە بنەڕەتییەکان خۆیان پڕچەک کردووە و بووەتە میراتی هاوژیانی دیموکراتیکی گەلان لە باکووری سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان. ساڵی 2018ش بوو بە ساڵێک کە ئەم تێکۆشینە دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێنا و بەرەوپێش چوو. لە کاتێکدا داعش لە بەردەم لەناوچوونە، لە بەرانبەر هێزەکانی داگیرکەر، تێکۆشینی گەلانی ڕێکخراو دەبێتە وەڵام. ئێمە ئەنجامەکانی ئەم تێکۆشانە بە هەموو وردەکارییەکانییەوە بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
$1. ئاماری گشتیی قۆناغی یەکەمی بەرخۆدانی سەردەمی #عەفرین# کە لەنێوان 20ی کانوونی دووەم و 18ی مارس بەڕێوەچوو، وەهایە:$
- هێرشە ئاسمانییەکانی دوژمن: 1098
- هێرشەکانی دوژمن بە چەکی قورس: لەنێوان 3577-4000
- ژمارەی چالاکییەکانی هێزەکانی ئێمە: 900
- ژمارەی ئه و چالاکییانەی ئەنجامەکانیان ڕوون نەبووەتەوە: 176
- 2 کۆپتەر، 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (1درۆن، 1 بایراکتار)، 122 ئۆتۆمبێلی سەربازی (تانک، پانزێر، زرێپۆش...هتد)، 2 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنراون.
- گورز لە 32 ئۆتۆمبێلی سەربازی (تانک، پانزێر، زرێپۆش...هتد) دراوە.
- ژمارەی ئه و سیڤیلانەی کوژراون: 224 (لەنێویاندا 51 منداڵ و 42 ژن هەن).
- ژمارەی ئه و سیڤیلانەی بریندار بوون: 650 (لەنێویاندا 87 منداڵ و 93 ژن هەن).
- ژمارەی کوژراوانی دوژمن لە ئەنجامی چالاکییەکاندا: 2422
- لە ئەنجامی چالاکییەکانی ئێمە و هێرشە ئاسمانییەکانی دوژمندا، 544 شەڕڤانمان شەهید بوون.
$2. ئاماری گشتیی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین کە لە 18ی مارس-ەوە دەستی پێکرد، وەهایە:$
- هێزەکانمان لە عەفرین دژی داگیرکاریی تورکیا و گرووپەچەتەکانی 147 چالاکیی جۆراوجۆریان ئەنجام داوه.
- 350 داگیرکەر کوژراون (لەنێویاندا 6 ئەفسەر و 59 سەربازی تورک، 8 سەرچەتە و 285 چەتە هەن).
- لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانماندا 171 چەتە بریندار بوون (لەنێویاندا 18 سەربازی تورک و 153 چەتە هەن).
- لە ئەنجامی چالاکییەکاندا دەستبەسەر 18 چەکی کڵاشینکۆف لە جۆری (AK-47)، چەکێکی (MG-3)، 2 دەمانچە و زۆر بەڵگەی سەربازیدا گیراوە.
- لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانماندا 36 ئۆتۆمبێلی سەربازی، تانکێکی جۆری (T55)، پانزێرێک، پیکابێک و ماتۆڕسکیلێک تێکشکێنراون. بنکەیەک وێران کراوە و گورز لە 4 ئۆتۆمبێلی سەربازیش دراوە.
- ئەنجامی 5 چالاکی ڕوون نەبوویەوە.
- سوپای تورکی داگیرکەر، بە بەشداریی هەزاران چەتە بە هاوکاری فڕۆکەجەنگییەکان و فڕۆکەی سیخووڕی 13 جار ئۆپەراسیۆنی بەرفرەوانی لە عەفرین ئەنجام داوە. له و ئۆپەراسیۆنانەدا هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە و ناچار بووە پاشەکشە بکات.
- لە ئەنجامی چالاکییەکانی ئێمە و هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکی داگیرکەردا، 56 شەڕڤان (16یان شەڕڤانی #یەپەژە#ن)، شەهید بوون. هەروەها شەڕڤانێکمان بریندار بوو، شەڕڤانێکی دیکەش بە دیل کەوتووەتە دەستی دوژمن.
$3. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک$
بەدرێژایی ساڵی 2018، سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر سنووری ڕۆژاڤا و باکووری کوردستان بە هەموو جۆرێک هێرشی کردووەتە سەر سەنگەری هێزەکانی ئێمە و ناوچە سیڤیلنشینەکانی سەر سنوور. وردەکاری ئه و هێرشانە بەم شێوەیەیە:
- سوپای تورکی داگیرکەر 53 جار هێرشی کردووەتە سەر سەنگەری هێزەکانی ئێمە و هاوڵاتییانی سیڤیل.
- له و هێرشانەدا 13 سیڤیل بریندار بوون کە لەنێویاندا 3 منداڵ هەبوون، هەروەها سیڤیل کوژراون کە یەکێکیان منداڵە. لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر سنوور بەهۆی تەقینەوەی مین 2 منداڵ کوژراون.
- هێزەکانمان لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا 2 سەرباز کوژراون.
- لە ئەنجامی هێرشەکاندا ئەندامێکی هێزی سەنادید، 2 ئەندامی هێزی ئەرکی خۆپاراستن و 2 خەباتکاری ڕاگەیاندن بریندار بوون.
- فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان (درۆن) لە کۆبانێ کەوتووەتە دەستی هێزەکانمان.
$4. هەڵمەتەکانی دژ بە داعش$
بە درێژایی ساڵ، یەکینەکانی دژەتێرۆ (.Y.A.T) 45 هەڵمەت و تیمەکانی هەڵمەتە تایبەتەکان 590 هەڵمەت-یان لە دژی داعش و چەند شانەیەکی شاراوە ئەنجام داوە. لە ئەنجامی ئه و هەڵمەتانەی ئەنجام دراون:
- 107 ئەندامی داعش کە 5یان بیانین دەستگیر کراون.
- 2 سەرچەتە و 202 چەتەی داعش داعش و 31ی چەتەی دیکە کە لە هەرێمەکە خۆیان شاردبوویەوە و ئامادەکارییان بۆ هێرش دەکرد، کوژراون.
- 161 چەتەی داعش لە ئەنجامی هەڵمەتەکاندا بریندار بوون.
- 55 هەوڵی هێرشکردن پووچەڵ کراونەتەوە.
- 6 ژنی ئێزدی و منداڵێک کە لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێنرابوون، ڕزگار کراون.
- 25 ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێک تێکشکێنراون، هەروەها گورز لە 8 ئۆتۆمبێلی دیکە دراوە.
- لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی یەکینەکانی ئێمەدا دەستبەسەر ئەم کەلوپەلە سەربازییانەی چەتەکاندا گیراوە: 12 کیسە مادەی تەقەمەنی کە بۆ هێرشی بۆمبی ئامادە دەکران، 1345 مین، 2 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، 35 مووشەک، 3 فیشەکی تانک، 11 هاوەن و گولەکانی، 126 ڕۆکێتی چەکی ئێس پی جی-9، 575 کڵاشینکۆفی جۆری (AK-47)، 3 چەکی لاڤ و 2 ڕۆکێتی، 3 چەکی دۆشکەی 12.5 و 6 سندووق فیشەکی، 6 چەکی دۆشکەی 14.5 و 183 قتووی فیشەکی، 8 قتووی فیشەکی چەکی ئەی فۆر (A4)، 6 بۆمبهاوێژ، 40 چەکی بی کەی سی، 12 چەکی قەناس، 15 چەکی جی3، 17 چەکی م16، 27 چەکی ئاڕ پی جی و 267 ڕۆکێتی، 1004 بۆمبی دەستی، 121 تاخمی تەقەمەنی، 2 دووربینی شەو، 5 دووربینی ڕۆژ، 11 دەمانچە و فیشەکی، 4 دەستەوانە، 19 تەلەفۆن و زۆر بەڵگەنامە.
$5. ساڵی 2018 بە بەرخۆدان تێپەڕی$
2018 ساڵێک بوو کە شەڕڤانانی ئێمە لە هەرێمی عەفرین، دێرەزۆر و زۆر ناوچەی باکووری سووریا و ڕۆژاڤا دژی داگیرکەران تێکۆشانێکی بێ وێنەیان تێدا کرد. ساڵێکی وەهایە کە داستانی قارەمانەتیی بێ وێنەی تێدا تۆمار کراوە و به و شێوەیە بووە بە ساڵێکی مێژوویی:
لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەم و دووهەمی بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفریندا 600 شەڕڤان، لە هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر 201 شەڕڤان، لە ئەنجامی ڕووداوی هاتووچۆ و ڕووداوەکانی دیکەدا 61 شەڕڤان، لە ئەنجامی نەخۆشی قورس و جەڵتەی دڵدا 20 شەڕڤان، لە هەڵمەتی پاککردنەوەی پاشماوەی چەتەکانی داعش لە ڕەقا 7 شەڕڤان و لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر سنوور 5 شەڕڤانمان شەهید بوون. بە درێژایی ساڵ 894 شەڕڤانمان چوونەتە کاروانی نەمران.[1]
#03-01-2019#