دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی #سلێمانی# لە ساڵی ڕابردوودا 536 تۆمەتباری دەستگیرکردووە و دەستیشی بەسەر چەندین چەک و ئۆتۆمبێل و پێداویستی دیکە گرتووە کە 188یان ئامێری بیرلێدان بوون.
عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی ئاشکراکرد و وتی: 536 تۆمەتبارمان لەسەر ئەم تۆمەتانە دەستگیرکردووە: 154 تۆمەتبار لەسەر ڕاوی باڵندەی کێوی، 55 تۆمەتبار لەسەر ڕاوی ئاژەڵی کێوی، 109 تۆمەتبار لەسەر ڕاوی ماسی، 8 تۆمەتبار لەسەر خەڵوزکردن، 113 تۆمەتبار لەسەر زیادەڕەوی، 78 تۆمەتبار لەسەر داربڕین، 19 تۆمەتبار لەسەر ئاگرکەوتنەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: هەر لەساڵی ڕابردوودا دەستبەسەر چەندین جۆر لەپێداویستی دیکە گیراوە ئەوانیش کڵاشینکۆف و تاپڕ و لایت و بلاجکتۆر و چەقۆ و ئۆتۆمبێل و بەلەم.
عەمید هێمن ڕوونیشیکردەوە: لە ساڵی ڕابردوودا 55 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕوویانداوە بەو هۆیەشەوە نزیکەی 29 هەزار و 153 دۆنم لە زەوی پاوان و ڕەز و باخی هاووڵاتیان سوتاون، زیاتر لە 375 داری سروشتی جیاوازیش سوتاون.
لەوەڵامی پرسیاری دواڕۆژ سەبارەت بەدەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بیری ئیرتیوازییان لێداوە، عەمید هێمن ئاشکرایکرد: لەو 536 کەسە 113 تۆمەتبار لەسەر زیادەڕەویی بووە کە زۆربەیان لەسەر بیر لێدانە بەشێوەی نایاسایی، 188 ئامێری بیرلێدانیشمان ناردۆتەوە دەرەوەی هەرێم.[1]
#05-01-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,308
Escriba su comentario sobre este artículo!