ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی دوایین چالاکییەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. هەپەگە ڕایگەیاند: (هێزەکانمان ڕێکەوتی 8ی کانوونی دووەم\18ی بەفرانبار کاتژمێر 15 لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر گردی کۆردینەی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکییەکان ئەنجام دا. گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا. هەژماری کوژراو و بریندارانی سوپای تورک ڕوون نەبوویەوە. لە دوای چالاکییەکە هێزەکانی داگیرکەر بە ئۆبوس و هاوەن تۆپبارانی ناوچەکە و دەڤەری جیلۆ-یان کرد.)
دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانیش هەپەگە ڕایگەیاند: (2ی کانوونی دووەم\12ی بەفرانبار کاتژمێر 23، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەوروبەری گوندی گسێ-ی سەر بە هەرێمی گارا-ی سنووری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کردووە. بەهۆی بۆردومانەکە زیان بە ڕەز و باخی گوندنشینان گەیشتووە. هیچ زیانێک بە هێزەکانی ئێمە نەگەیشتووە.)[1]
#10-01-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,676
Escriba su comentario sobre este artículo!