بەبۆنەی بیست و هەشتەمین ساڵیادی دەرچوونی ژمارە (سفر)ی یەکەم ڕۆژنامەی ڕوژانەی کوردی دوای ڕاپەرینی بەهاری ساڵی 1991 ڕۆژنامە ئازیزەکەی (کوردستانی نوێ) لە ناخەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستاف و کارمەندانی ئەم ڕۆژنامە خۆشەویستە دەکەم.
لەو هەموو ساڵەی ڕابردوودا (کوردستانی نوێ) پێ بە پێ لەگەڵ قۆناغە جیاوازەکانی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری هەمیشە لە پێشەوەی کاروانی خەباتی ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری بەردەوامی داوە بەو پەیامە ڕوونەی کە ساڵەهایە کردویەتی بە دروشم کە خۆی لە ڕاستی و دروستی زانیاریەکانی و ئازادی ڕادەربڕین و ڕای جیاواز دەبینێتەوە، بۆیە هەمیشە وەک سەکۆی ئازادیخوازان وبڵندگۆی چین و توێژە جیاوازەکان بووە.
کوردستانی نوێ، فێرگەیەکی گەورەی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەوانان و مینبەرێکی کراوەی نووسەرانی کوردستان بووە لە دەرەوە و ناوەوە، سەرچاوەیەکی باوەرپێکراویش بووە بۆ زۆر لە کەناڵ و دەزگاو دامەزراوەی میدیایی.
جارێکی تر، پیرۆزباییتان لێدەکەم، دەستی یەکەبە یەکەی تەواوی خێزانە ماندوونەناسەکەی ئەم ڕۆژنامە ئازیزەمان دەگووشم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم، سەری ڕێز و وەفاش بۆ هەموو ئەو تێکۆشەر و ئازیزانە دادەنوێنم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کاریان کردووە یان بە نووکی قەڵەمە بەبڕشتەکانیان لاپەرەکانی ئەم ڕۆژنامەیان پڕشنگدار کردووە.
#سەعدی ئەحمەد پیرە#
#11-01-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,749
Escriba su comentario sobre este artículo!