دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە، گرێبەستی 20 کۆمپانیای ئینتەرنێت هەڵدەوەشێننەوە و گرێبەستەکانیان بۆ نوێناکرێتەوە.
ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانوونی یەکەم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: 20 کۆمپانیای ئینتەرنێت کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم کردووە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، بەشێکیان پابەندی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن نەبوون و بەشێکی دیکەشیان باجی ساڵانەیان نەداوە، بۆیە ناچار گرێبستەکانیان هەڵدەوەشێنینەوە و مۆڵەتەکانیان بۆ نوێناکرێتەوە.
لەبارەی پێدانی مۆڵەت به و کۆمپانیایانەی لەبواری گەیاندنی ئینتەرنێت کاردەکەن، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، وتی: ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا لەهەرێم هەن، بۆیە ئەمە وایکردووە کە فریکوێنسی نەمێنێت، لەبەرئەوە پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیای نوێی بواری ئینتەرێت ڕاگیراوە تاوەکو ئەوکاتەی ئه و کێشەیە چارەسەردەکرێت.
لەهەرێمی کوردستان 60 کۆمپانیا لەبواری گەیاندنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت کاردەکەن، بەڵام وەزارەت لەگەیاندنی ئه و خزمەتگوزارییە ڕازی نییە و هۆشداری پێداون لە خاوبوونەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور[1]
#13-01-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,304
Escriba su comentario sobre este artículo!