هۆزانەوان، نووسەر، لێکۆڵەر
شێخ ڕەئووف شێخ جەمیل شێخ عەزیز
لە ساڵی 1962 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی، خوار شەقامی ئیبراهیم پاشا لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سلێمانی و خوێندنی ئامادەیی کشتوکاڵی لە بەکرەجۆ تەواوکردووە.
لە پایزی ساڵی 1980 پەیوەندی کردووە بە لیژنەی چالاکی پێشمەرگەی ناوشارەوە تا ڕاپەڕینی 1991.
لە #18-06-1993# بووە بە ئەفسەری ئاساییش لە شارۆچکەی پێنجوێن و چوارتا.
لە دوای 31ی ئاب (#31-08-1996#) ڕۆیشتووە بۆ دەرەوەی وڵات، لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.
ئەندامی کۆمیتەی یەکێتی بووە لە ئەڵمانیا، شاری میونشن.
لە 2003 گەڕاوەتەوە بۆ وڵات.
ئێستا (2024) بە پلەی ڕائید خانەنشینی پێشمەرگەیە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,785
Escriba su comentario sobre este artículo!