دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەپێی ئامارێک لە ماوەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا 82 حاڵەتی کوشتن و سوتانی ژنان لە هەرێم تۆمارکراون.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژ بە ژنان لە مانگەکانی 10 و 11 و 12ی 2018، لە پارێزگاکانی هەرێم 82 حاڵەتی کوشتن و خۆسوتانی ژنان تۆمارکراوە.
بڵاوکردنەوەی ئه و ئامارە لەکاتێکدایە پێشتر هەمان بەڕیوەبەرایەتی ئاماری 9 مانگی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردبووەوە کە بەپێی ئامارەکان لەماوەی ئه و نۆ مانگەدا 91 ژن کوژرابوون یان خۆیان کوشتووە و 201 ژنیش خۆیان سوتاندبوو یان سوتابوون.
هەر بەپێی ئاماری توندوتیژی دژی ژنان لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی پاردا هەزار و 912 سکاڵاش لەلایەن ژنانەوە لەسەر ئەنجامدانی توندوتیژی پیاوان بەرامبەر بە ژنان تۆمارکراون کە بەشێک له و سکاڵایانە لەسەر کەیسی کوشتن و سوتان بووە.
ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: ئه و ئامارانە جێی دڵخۆشی نین و لەگەڵ ئەوەی ڕێکخراوەکانی ژنان و دامودەزگاکانی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام کار بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دەکەن، بەڵام ڕێژەی کوشتنی ژنان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان هێشتا ژمارەیەکی گەورەن لە هەرێمی کوردستاندا.
وتیشی: هۆکاری ئه و توندوتیژییانە دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان کە وایانکردووە خیانەتی هاوسەرگیری، نەگونجانی ژن و مێرد و هەڵوەشانەوەی خێزان پەرەبسێنێت.[1]
#31-01-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,005
Escriba su comentario sobre este artículo!