دەقی نامەکەی ڕۆنیاس و خوشکەکەی، ئارینا بۆ #لەیلا گوڤەن# بەم شێوەیەیە:
ڕۆنیاس نووسیویەتی: سڵاو و ڕێز هەڤاڵ لەیلا، من ناوم ڕۆنیاسە، خەڵکی شابادم لە پارێزگای #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، منیش دەمەوێت سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکەم، بەڵام بە تەنیا ناتوانم و پێویستە هەمومان پێکەوە لەو پێناوەدا کار بکەین و شکست بە ئەردۆغان بێنین و تەواوی زیندانیان ئازاد بکەین.
بۆ ئازادیی سەرۆک ئاپۆ سەرهەڵدە، سەرهەڵدە، سەرهەڵدە
دواتر لەیلا گوڤەن بە پەیامێکی دەنگی وەڵامی ڕۆنیاسی داوەتەوە، کە بەم شێوەیەیە:
ڕۆنیاس، کچی جوان، منم لەیلا گوڤەن، چاوەکانت ماچ دەکەم و هەردەم بمێنێت، تۆ چەندە کچێکی جوانی.
من بۆ ئازادیی گەلەکەمان و داهاتووی مناڵەکانمان، با لە هەموو شوێنێک بە ڕووناکی و ئارامیی ژیانێکی ئازاد و باش بە دیبێت، هەر بۆیە منیش مانم گرتووە لە خواردن.
من بە قوربانی چاوە ڕەشەکانت بم و هیچ کات خەم مەخۆ، من باش دەبم و بەدڵنیاییەوە باش دەبم.
سڵاو و ڕێز بۆ تۆ و بنەماڵەت، سەرکەوتن گیانەکەم، ڕۆحەکەم.
#02-02-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,670
Escriba su comentario sobre este artículo!