ناو: مەزۆ
ناوی باوک: لەشکری عەزیز
ڕۆژی لەدایکبوون:# 01-07-1942#
رۆژی کۆچی دوایی: #30-06-2019#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری هەولێر
$ژیاننامە$
وەرزشکارێکی دێرینی شاری هەولێرە، ساڵی 1950 بەدواوە لە قوتابخانەی ئیبن خولەکان و ئەربیل ئولا خوێندویەتی، لەسەر دەستی مامۆستا تاهیر دەست دەکات بە وەرزش کردن.
ساڵانی حەفتاکان دەستگیر دەکرێ و دوای ئازاد دەکرێ و دەست دەکات بە نووسینی کتێب لەسەر مێژووی وەرزشی هەولێر، لە سەنتەری گەنجان (مرکز الشباب) دادەمەزرێ بەردەوام دەبێ لەو وەرزش و خزمەتکردن، بایخ بە مناڵ وگەنج دەدات لە وەرزشی بۆکسین (ملاکمە) و پایسکیل سواری و زۆرانبازی.
ئەرشیفی وێنەی هەبوو زۆر پێشانگای فۆتۆگرافی کردووتەوە، نزیکەی 45 ساڵ خزمەتی کرد پاشان خانەنشین کرا.
بەڵام هەربەردەوام بوو لە وەرزش کردن و ڕۆژانه لە دەوری 60 مەتری یاخوت لە مەیدانەکان ڕاکردن و وەرزشی دەکرد.
لە ناوەڕاستی مانگی 6 ساڵی 2019 کاتێ وەرزش دەکات تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێن دەبێ، دەکەوێتە نەخۆشخانه ڕۆژی 30/6/2019 بە هۆی سەختی برینەکانی کۆچی دوایی دەکات وماڵئاوایی کرد.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,600
Escriba su comentario sobre este artículo!