بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادر و پێشمەرگەی دێرین (#ئومێد محەمەد عەلی#) ناسراو بە (شاکار) ڕادەگەیەنین، کاکە شاکار لە خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕ بەبیری کوردایەتی و نیشتمان پەروەری گۆش کراوە، لەساڵی 1981 لە خەباتی پێشمەرگایەتی بریندار بووە و له و ساتەوە بووە بە خاوەن پێداویستی تایبەت تایبەت، بەداخەوە ڕۆژی شەممە 2019/2/9 لە شاری لاهای لە هۆڵەندا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت، بەم بۆنە خەمناکە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەکەیی و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین.
لقی هەندەرانی
#کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان#
#09-02-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 3,079