هەندێک لەهۆکارەکانی ڕاگەیاندن و لەسەر زمانی فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە و کەسانی دیکە هەواڵی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ نزیک دوز#خورماتوو# یان جوڵەپێکردنی دوو فەوجی هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو فەلوجە بڵاوکراوەتەوە.
ئێمە وەکو #وەزارەتی پێشمەرگە# ئەو هەواڵانە بەگشتی ڕەتدەکەینەوە و جەختدەکەینەوە کە نەهیچ یەکەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە جوڵەی پێکراوە و نەفەرمانی جوڵە کردنیشی هەیە بۆهیچ یەکەیەک و گشت هێزەکانی پێشمەرگە لەبنکە و بارەگا و هێڵی سەرەکی بەرگری و شوێنەکانی خۆیانن و بۆئاگاداری هەموو لایەک کە هەرهەواڵێک لە هەرسەرچاوەیەک بلاوبکرێتەوە فەرمی نەبێت و لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە ڕێگاپێدراو نەبێت هەواڵی ناڕاستە و بێ بنەمایە و پەسەند نییە.
فەریق جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
#11-02-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,010
Escriba su comentario sobre este artículo!