سەد دزو جەردە، لاتێک ڕووت ناکەنەوە
لات واتە: ڕووتەڵە و بێ دەرەتان و بێ ڕزق و ڕۆژوو و بەسکێک تێر و بەسەد سک برسیی و هەڵوەدای ژەمێک خۆراک، سەد دز-یش واتە دوو ئەوەندە و نیوی (چل)دزەکەی عارەبان کە هەموو بیابان-یان لە زەواق بردووە لەمێژوی نەفامی (جاهیلی) عەرەب، کورد وتویەتی (چیت هەبێت ئەوەت دەڕوات) منداڵت هەبێت جەرگت دەسوتێ، گۆزەت هەبێت ئەوت لێ دەشکێت، ماشێنت هەبێت ئەوت لێ وەردەگەڕێت....تاد، ئەم ئیدیۆمەش گوزارشتی و پەند لێ وەرگرتنە کە دەڵێت (سەد دز و جەردە لاتێک ڕووت ناکەنەوە) چونکە لە بنەڕەتدا لاتەکە ڕووتەڵەیە چۆن ڕووتی بکەنەوە هیچی نییە تا لێی بدزن و ڕووتی بکەنەوە، لاتیش هەمیشە سەربەست و سەربەرز و ئاسوودەیە و کەسیش پێ ناڵێت گونت داپۆشە لەدەشتودەریش دەمێنێتەوە لەخوای نەبێت لەکەسیش ناترسێت.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 973
Escriba su comentario sobre este artículo!