چلی بەشان و ملی
مرۆڤ تا تەمەنی دەگاتە چل ساڵی هەر جوامێر و بەهێز و پڕ شان و شەوکەت دەبێت و لە خورتی و گڕوتين بەردەوام دەبێت و کورد پێی دەڵێت(کامڵبوون) له و قۆناغەدا لە هەموو بوارێکدا مرۆڤ دەتوانێت ئەسپی خۆی تاو بدات وەک پەيامبەر ببێتە نێردراوە و وەک جەنگيزخان ببێتە ئيمپراتۆر، ئەم ئيديۆمە لەگەڵ تەمەن تاقيکراوەتەوە و زياتر ووتراوە(چلی بەشان و ملی، پەنجای سستی، شەستی فەوتای، حەفتای نەمای) واتە لە تەمەنی چل ساڵيدا مرۆڤ دەتوانێت لە هەموو ڕوويەکەوە هێز و بڕستی و خورتی خۆی بسەڵمێنێت.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,139
Escriba su comentario sobre este artículo!