نووسەر: محەمەد ساڵح پیندرۆیی (جگەرسۆز)
چاپی یەکەم 2018
بڵاوکار: نووسەر
بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، تاکو ئێستا، ئەم سێ پرسیارە گرنگ و هەستیارە لە گوێی مرۆڤدا زرینگاوەتەوە: تۆ لەکوێ هاتویت ؟ بۆچی هاتیت ؟ بۆ کوێ دەچیت ؟ واتە: مرۆڤ لە خۆی پرسیوە: لە کوێ هاتوومەتە ئەم ددنیایە ؟ بۆچی هاتوومەتە ئەم دنیایە ؟ چارەنووسیشم لەدوای مردن، چی لیدێت و چی بەسەر دێت ؟.
هەڵبەت هەمیشە فەیلەسوفان و بیرمەندان وزانایان بەدوای وەڵامی ئه و سێ پرسیارەدا گەڕاون، بۆیە زۆرێک لە زاناو فەیلەسوف و بیرمەندانە لە ڕێگەی پەرتووکە ئاسمانیەکانەوە، واتە وەحی ئاسمانیەوە وەڵامی ئه و سێ پرسیارەیان دەستکەوتووە، بەڵام ئه و کەسانەی کە لەدەرەوەی ئه و بازنەیەن، واتە لەدەرەوەی بازنەی ئایینە ئاسمانیەکان بیریان کردۆتەوه و باوەڕیان بە هیچ ئایینێکی ئاسمانی نیە و نەبووە، هیچ وەڵامێکی یەکلاکرەوه و قانعکەریان دەستنەکەوتووە بۆیە بەشێکیان بەسەرگەردانی و سەرلێشیواوی سەریان ناوەتەوە، بەشێکیشیان هێشتا بەدوای وەڵامەکەیدا وێڵ و سەرگەردانن !
نووسەر هەوڵی اوە بەپشت بەستن بە ئایەتە پیرۆزەکانی قورئان، هەروەها لە ڕێگەی بەڵگە عەقڵیەکانەوە، بەتێرو تەسەلی وەڵامی ئه و سێ پرسیارە بداتەوە.
Lea el libro: لەکوێ هاتیت ؟ بۆچی هاتیت ؟ بۆ کوێ دەچیت ؟
Total de la descarga:
478 veces
Rogamos a todos los escritores, traductores y editores que nos informe si no están de acuerdo de que sus libros descargados desde el servidor Kurdipedia.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,044
Escriba su comentario sobre este artículo!