شێوەکار و کاریکاتۆریست و شاعیر، کوری ساڵح، لە هۆزی فەیزوڵڵابەگی موکرییە کە لە ساڵی 1964ی زایینی (1343ی هەتاوی) لە شاری #بۆکان# لە دایکبووە. ژیانی هونەری: تا تەمەنی پازدە ساڵی ؛ بەشداری لە کار و چالاکی هونەری و چاپەمەنی ناو مەدرەسە و کێبەرکێ هونەرییەکاندا کردووە و هەر ئەوە بۆتە هۆی ئاشنابوونی لەگەڵ هونەری گشتی و وەرگرتنی خەڵات و ڕێزلێنان لە ئاستی شاری بۆکان و پارێزگاکان. لە پازدە تا بیست ساڵی؛ یەکەم ڕاچڵەکینی دەروونی هونەریی لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران و گۆڕانی فەزای سیاسی کوردستان و چالاکی پێشمەرگە و حیزبەکان بوو؛ واتە کاتێک ئەویش دەچێتە ناو جووڵانەوەی ئازادیخوازی جەماوەر دژی دەسەلات و بە پێی ئەویش، ژیانی هونەریی دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو بارودۆخە.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 876