بەهەوهەوی سواران دەکرێت نەک بە تڕوتۆپی پيرێژنان
هه و هەوی سواران واتە دەنگ و سەدا و هاوار و دەنگدانی ئەسپ و ووڵاغی بەرزە بۆ ڕووبەڕوو بونەوە و شەڕ و پەلاماردان و گەڕاندنەوەی تاڵانی و ڕمبازی و غارغارێن و سوارچاکی و تاد، تڕوتۆپ واتە خۆ بەزلزانين و تيابەستەنەبوون و لە خۆڕازيبوون، سواران واتە سوار چاک و شۆڕە سواری لە شەڕدا نەگڵاو و ئامادەيە لەسەر ئەسپ بمرێت، پيرێژن-يش واتە کەسی بەساڵاچووی و کەنەفت و پەککەوتە و ناچالاک، تێکڕای ئەمانە کراوە بەئيديۆم و وتراوە(بەهەوهەوی سواران دەکرێت نەک بە تڕوتۆپی پيرێژنان) واتە کارێکی مەزن هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوە و گيان لەسەردەستان بە سوارچاک و عەگيد و مێرخاسان ئەنجام دەدرێت نەوەک بە پرتەوبۆڵەی پيرێژنان.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,002