نووسینی: د. حاکم المطیری
وەرگێڕانی: فاتیح محەمەد سەنگاوی
چاپی یەکەم 2008
پێش ئەوەی کتێبی ئازادی یا تۆفانی د. حاکم موتەیری ببینم، خۆم پێشتر کتێبی (بونیادە سیاسییەکانی ئیسلام)م نوسییبوو، ئەم کتێبە لەوەی خۆم مەنهەجیتر و ئەکادیمیتر بوو، بۆیە دوای ئەوەی م.شەوقی عومەر نوسخەیەکی بۆ کۆپی کردم و لە هەولێرەوە بۆی هێنام، بڕیارم دا وەریبگێڕم، دواتریش لەگەڵ نوسینگەی تەفسیر ڕێککەوتین ئەوان چاپی بکەن، ئەویش بەسەرهاتێکی تایبەتی هەیە!!
ئەم کتێبە باس لە قۆناغە جۆربەجۆرەکانی گوتاری سیاسی ئیسلامی دەکات و بەبەڵگەی قورئان و سوننەت و سیرە پاڵپشتی بۆ دەبینێتەوە، ئەم جۆرە نوسینە بۆ ئه و ناوەندەی کاریگەر بوو بە سەلەفییەت تازە و نوێ بوو، کرانەوەیەکی باش و سەرنج ڕاکێش و بە پێزە..
ئەم کتێبە یەکێکە له و کتێبانەی لەلایەن بەشێکی باش و دیاری خوێندەوارانی ئیسلامییەوە پێشوازی لێکرا... چەندین جار دەسخۆشی تایبەتیم بۆ هاتووە... سەرەتا م.هیوا ڕەفعەت دیزاینێکی جوانی بۆ کرد و ئه و کات من ناوەکەیم بە: (ئازادی یا زریان) وەرگێڕابوو... بەڵام نوسینگەی تەفسیر پێداگرییان کرد لەسەر ئەوەی : (ئازادی یا تۆفان) بێت به و پێیەی (زریان) ناتوانێت واتای تۆفان بگەیەنێت و هەر خۆیشیان بەرگێکیان بۆی هەڵبژارد و دیزاینێکی نوێیان بۆی کرد... کەلای من تامی بەرگەی م.هیوای نەبوو(هەمان ئه و بەرگەشم هاوپێچ کردووە به و نوسینەی لە پشتەوەی بەرگەکەیدا هەیە). [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,296
Escriba su comentario sobre este artículo!