لۆدڤیگ فتگنشتاین
وەرگێرانی: دکتۆر حەمید عەزیز
2015
لە جیهانبینی لودڤیک ڤتگنشتایندا، چۆن فەلسەفە ڕۆڵی دیکەی پێ سپێردراوە و ئەرکی نوێی خراوەتە ئەستۆ، لقەکانیشی لەلایەن خۆیانە پریشکی ئەو ئاگرەیان بەرکەوتووە، ئەو لقانە هەر لە لۆجیکەوە تاوەکوو تیۆری زانین لە ڕووخسار و ناوەڕۆکدا تەپ و تۆزی بۆماوەی ڕابردوویان لێ تەکێنراوە و مشتوماڵا کراونەتەوە و کاڵایەکی دیکەیا بەبەردا بڕاوە. کە باسی تیۆری زانین لای ئەو فەیلەسوفە دەکرێ، وێنەی جیهان و وێنەی لۆجیکی و پەیوەندی هەردووکیان بە هەردوو بابەتی هزر (بیر) و زمانەوە لە مێشکدا وێنا و لەبەرچاودا بەرجەستە دەبێت. کەواتە مەبەست لە هەردوو وێنەی جیهان و لۆجیک چییە و چ پەیوەندییەکیان پێکەوە و بە هەردوو بابەتەکەی دیکەوە هەیە؟!
هیچ گومان لەوەدا نییە کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵ لەنێوان هزر و زمان و لۆجیک و جیهانی دەوروبەردا هەیە، بەپێی بابەتەکەش سروشتی ناوەڕۆک و ڕووخساری ئەو پەیوەندییە دیار و دەستنیشان دەکرێ. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,808