کۆمەڵگا بە چالاکانی مەدەنییەوە پێشدەکەوێت. ئەگەر دڵسۆزانی نیشتمان نەبن، ئەوا کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێری نەمان دەڕوات. کەوابوو هەموومان لە هەمبەر دڵسۆزانی خۆمانەوە بەرپرسیارین و بێدەنگی لە مەڕ ئەوان تاوانێکی قورسە.
هەروا کە دیارە ڕەوتێکی گیران و دەسبەسەرکردن و گوشار لەسەر چالاکانی دڵسۆزی مەدەنی دەستی پێکردووە و وا دەردەکەوێت کە کۆتایی نایەت و دەبێت چاوەڕوانی درێژەی ئەم هەڵمەتە ببین. ساڵێک لەمەو پێش 6 کەس لە ئەندامانی دامەزراوەی زاگرۆس بەبێ هۆ و تەنیا لەسەر گومانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز گیران و هەر کامەیان چەند ڕۆژ ون بوون. دوابەدوای ئەوە، 3 مانگ لەمەو پێش هەمدیسان چەند ئەندامی ترمان بە هۆکار و گومانگەلی ناڕوون گیران و زەخت و گوشارێکی زۆر لەسەرمان دروست بوو.
لەم دواییانەشدا، چەند چالاکی مەدەنیی خەڵکی #مەریوان#یش بە هۆکارگەلی نادیار دەسبەسەر و چارەنووسیان ناڕوون بووەوە. هەروەها چەند ڕۆژ لەمەو پێش، چەند چالاکی دڵسۆزی ئەنجومەنی نۆژینی #سنە#ش تووشی کێشە بوون و قۆڵبەست کران کە زیاتر لە جاران زەنگی مەترسیی بۆ کۆمەڵگای لەراندەوە. ئەمە ئاراستەیەکی مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان و ئەگەر بێدەنگ بین، بەرەو ئاقاری خراپتریش دەڕوات. بۆیە ئێمە وەکوو دامەزراوەی زاگرۆس، وەکوو ئەرکی نەتەوەیی و دروشمی ستراتژیکمان، خاوەنداریەتی دەکەین لە کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان و پاڵپشتیی خۆمان بۆ هاوڕێیانی ئەنجومەنی نۆژین و بنکە مەدەنییەکانی مەریوان دەردەبڕین و گیرانی هەموو چالاکانی مەدەنی بە هەر هۆکارێکەوە ئیدانە دەکەین. داوا لە خەڵک دەکەین کە لە هەمبەر ئەم دۆسیە بێدەنگ نەبن و هەروەهاش داوا لە بەرپرسانی ئەمنیی وڵات دەکەین کە هەرچی زووترە ئەو چالاکانە ئازاد بکرێت و کۆتایی بە گوشار بۆ سەر دڵسۆزانی نیشتمان بهێنرێت، چون درێژەی ئەم ڕەوتە ئاکامێکی باشی نابێت.
دامەزراوەی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی زاگرۆس
8ی جۆزەردانی 2719ی کوردی
#29-05-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,757
Escriba su comentario sobre este artículo!