کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژێرانی کاک #نێچیرڤان بارزانی# بە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی بەڕێزیان کردوە و هیوای خواستوە کە کورد لە باشووری کوردستان بە یەکگرتوویی زیاترەوە بەرەوڕووی ئەگەر و ئاستەنگەکانی قۆناغی نوێی ژیانی سیاسیی بێتەوە.
دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە:
بەڕێز جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هە ڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان
لەگەڵ سڵاو و ڕێز!
بەبۆنەی هەڵبژێرانی جەنابت به سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، بە ناوی خۆم و هاوڕێیانم له ڕێبەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا گەرمترین پیرۆزباییت لێ دەکەم.
هیوا دەخوازین له و هەلومەرجه گرینگ و هەستیارەدا که گەلی کورد پێیدا تێ دەپەڕێ، خەڵکی کورد له باشووری کوردستان به لێک تێگەیشتن و یەکگرتوویی زیاترەوه ڕووبەڕووی ئەگەر و ئاستەنگەکانی ئەم قۆناغه ببنەوه.
لەگەڵ ئاواتی سەرکەوتنتان له ئەرکی نوێدا.
مستەفا مەولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
#29-05-2019#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,917
Escriba su comentario sobre este artículo!